گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى هەرێم لەبارەى خوێندنەوە بڕیاریدا

2021.04.28 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى خوێندنەوە بڕیاریدا

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى خوێندنەوە بڕیاریدا کە دەرگاى قوتابخانەکان بە داخراوەیى بمێننەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (28ى نیسانى 2021) رایگەیاند " رێکارەکانی پێشووتر پەیوەست بە خۆپارێزی و خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبن".

 

وتیشى، بڕیاردراوە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت.

 

ئاماژەى بەوەەش کرد کە ڕەنگە لە دواى جەژنى ڕەمەزان دەرگاى قوتابخانەکان بکرێنەوە. 

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رونیکردەوە، نیگەرانن لەوەی چارەنووسی خوێندن چۆن دەبێت بۆ ئەمساڵ، بۆیە بۆ پاراستنی ئەمساڵی خوێندن و نەفەوتانی حکومەت دەستکراوە دەبێت لەوەی هەر رێکارێک بگرێتەبەر بۆ بەردەوامی پرۆسەکە.