گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمان و دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى عێراق هەماهەنگى نێوان هەرێم و ناوەنديان تاووتوێ كرد

2021.04.28 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان و دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى عێراق هەماهەنگى نێوان هەرێم و ناوەنديان تاووتوێ كرد

ناس کورد-

جێگرى دووەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى عێراق كۆبوويەوە و گفتوگۆ لەسەر كۆتا گەشەسەندنە ئەمنييەكان و بەهێزكردنى هەماهەنگى نێوان دەزگا ئەمنى و سەربازييەكانى نێوان هەرێى كوردستان و حكومەتى فيدراڵ كرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى بەشير حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق (28ى نيسانى 2021) لە ڕاگەيەندراوێكدا ئاماژەى بەوەداوە، حەداد سەردانى بارەگاى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى كردووە لە بەغدا و لەگەڵ فەريق ڕوكن عەبدولغەنى ئەسەدى، بریکارى ئيدارى سەرۆكى دەزگاكە كۆبووەتەوە و چەند بابەتێك تاووتوێ كراون.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەوانەش كۆتا گەشەسەندنە ئەمنييەكان و ڕێگەكانى بەتواناتركردنى دەزگا ئەمنى و هەواڵگرييەكان و گەشەپێدانى دامەزراوە ئەمنى و سەربازييەكان و سەپاندنى دەسەڵاتى ياسا و شەڕى دژە تيرۆر و تاوان.

 

بەپێى بەياننامەكە، جێگرى دووەمى سەرۆكى پەرلەمان عێراق جەختيلەوەكردووەتەوە كە پێويستە ئاستى هەماهەنگى و كارى هاوبەشى نێوان دامەزراوە ئەمنييەكانى حكومەتى ناوەند و هەرێمى كوردستان بەهێز بكرێن، ئەوەش لەپێناو پاراستنى هاوڵاتيان و چارەسەركردنى دزەكردنەكان لەناوچە لاوازەكان و جێناكۆكەكان.

 

لاى خۆشيەوە عەبدولغەنى ئەسەدى جەختى لە پەيوەندى و گۆڕينەوەى زانيارى نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنى و سەربازييەكان كردووەتەوە بۆ بەدەسهێنانى ئامانجە ئەمنييەكان و سەقامگيرى و ئارامى لەسەرجەم پارێزگاكانى عێراقدا.