ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێم و بەرپرسانى باڵاى حکومەتەوە پێشوازى لێکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە بەرهەم ساڵح لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هەرێم و عێراق بکەن.
سەردانەکە دواى سێ هەفتە دێت لەسەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا کە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى عێراق کۆبووەوە.