گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ستراتیژێکى نوێ’’ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگیرێتەبەر

2021.04.28 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’ستراتیژێکى نوێ’’ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەگیرێتەبەر

ناس کورد-

 

بەمەبەستى زیاترکردنى کاریگەرییەکانى، دوو کۆمپانیاى چینى سەرقاڵى تێکەڵکردنى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنان کە بەرهەمیانهێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا هەردوو کۆمپانیاى سینۆفاک و سینۆفارمى چینى کە ملیۆنەها گوژمەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە و لەسەر ئاستى جیهانیش دابەشکراوە ئەوەیان ڕاگەیاندووە، بیر لەتێکەڵکردنى بەرهەمەکەیان لەگەڵ بەرهەمى کۆمپانیاکانى تردا دەکەنەوە.

 

لاى خۆشیەوە، سەرۆکى ناوەندى چینى بۆ کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیەکان ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان بەئاستێکى کەم خۆپارێزى دروستدەکەن و تێکەڵکردنیان یەکێکە لەستراتیژیەکانیان بۆ ئەوەى کاریگەرییەکانیان زیاتر بێت.

 

هاوکات سەرۆکى هاریکارى نێودەوڵەتى لەکۆمپانیاى سینۆفاک ڕایگەیاند، پلانیان بۆ تێکەڵکردنى ڤاکسینەکان لەئایندەدا هەیە.