گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى عێراق: ئۆتۆمبێل بە قاچاخ لەهەرێمەوە دەبرێتە عێراق

2021.04.28 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق: ئۆتۆمبێل بە قاچاخ لەهەرێمەوە دەبرێتە عێراق

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى ئابوورى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێ ئۆتۆمبێل لەهەرێمى کوردستانەوە بەڕێگەى قاچاخ هاوردەى عێراق دەکرێن باجیان ناخرێتە سەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق، فەلاح خەفاچى ئەندامى لیژنەى ئابوورى لەپەرلەمانى عێراق ( 28ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، پرسى سەپاندنى باج سودێکى زۆرى هەیە بۆ زیاد کردنى بەرهەمى ناوخۆیى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، چەندین شتومەک بەشێوەى قاچاخ هاوردە دەکرێن وەکو جگەرە ئەوەش لەڕێگەى بارى ئەو لەنگانەى کە جلوبەرگن.

 

خەفاچى بەدووریشى زانى، بەڕێژەى 100% باج سەپێنرابێتە سەر هاوردە کردنى جگەرە و دەڵێت، ئەگەر خاڵە سنورییەکان بەتەواوەتى کۆنترۆڵ بکرێن ئەوا باج ئەوکات سودێکى باشى دەبێت بۆ گەشانەوەى ئابوورى عێراق.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەش کردووە، هێلکەى سپیش بەقاچاخ هاوردە دەکرێت بێ ئەوەى باجى بخرێتە سەر هەروەها لەڕێگەى هەرێمى کوردستانیشەوە ئۆتۆمبیل دەهێنرێت و باجیشى ناخرێتە سەر کە ئەوەش زیانى بۆهاوڵاتیان هەیە.

 

خەفاچى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، سودى باج بۆ گەندەڵکاران و قاچاخیچیەکان کە ئەو خاڵە سنورییانەیان کۆنترۆڵکردووە دەگەڕێتەوە و دەوڵەت سودێکى کەمیان لێ دەبنێت ئەوپەڕەکەى بەڕێژەى 30 بۆ 40% داهاتیان بۆ دەوڵەت هەبێت.