ناس كورد-
بەپێى توێژینەوەیەکى بەریتانى، وەرگرتنى گوژمەى یەکەم لەڤاکسینەکانى ڤایزەر و ئیسترازینیکا ئەگەرى توشبوونى ئەندامانى خێزانێکى دانیشتووى یەک ماڵ بەڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ 50% کەمکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانیى لەتوێژینەوەیەکیدا کە ڕۆژنامەى ئێندیپێندتى ئەو وڵاتە بڵاوى کردووەتەوە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەى کە یەک گوژمەى ڤاکسینى فایزەر یاخود ئیستیرازینیکایان وەرگرتووە و کەمتر لەو کەسانەى کە لەماڵەوەن و نەکوتراون بەڤاکسینەکان بەڕێژەى 38 بۆ 49% تووشى پەتاکە دەبن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو بەرگرییە لەدواى 14 ڕۆژ لەکوتینى ڤاکسینەکانەوە دروستدەبێت بێ ڕەچاو کردنى تەمەن کەسەکە و ژمارەى ئەندامانى خێزان.
بەپێى توێژینەوەیەکى تر هەر لەسەر کاریگەرى ڤاکسینەکان دەرکەوتووە، هەردوو ڤاکسینى فایزەر و ئیستیرازینیکا کاریگەرییان بۆ ڕێگرى کردن لەتوشبوون بەپەتاکە هەیە و هەروەها ڕۆڵیان لەکەمکردنەوەى پێویستى بەداخڵ کردنى نەخۆشخانەکان هەیە.
هاوکات بەپێى ئامارێکى ناوەندى ئامارى نیشتیمانى بەریتانیا، بەڕێژەى 70% توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا کەمبووەتەوە و لە 90% حاڵەتى دەرکەوتنى نیشانەکانى پەتاکەش دابەزیووە و ئەوەش دواى کوتینى هەردوو گوژمەى ڤاکسینەکانى ڤایزەر.