ناس کورد-
عەلی باپیر لەبارەی بە پەندی پێشینان باسى دۆخى هەرێم دەکات و دەڵێت "خەتی خوار لە بن سەری گای بنەدایە"، هەروەها داوای چاکسازی دەکات و هۆشداریشدەدات لە بێدەنگ بوونی هاووڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە میانی وتارێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (28ی نیسانی 2021) ڕایگەیاندووە، "بۆ زانینی ئاڕاستەی حوکمڕانیی و سیاسەتی ئێستای هەرێم دەبێ سەرنجی ئەو کەناڵە ڕاگەیاندنانە بدەین بە هەموو جۆرەکانییانەوە، کە سەر بە حوکمڕاناننو لەلایەن ئەوانەوە ئاڕاستە دەکرێن و بە پارەی حەڕامی داهاتی دەست بەسەردا گیراوی خەڵکو وڵات سەخاوەتمەندانە تەمویل دەکرێن".
دەشڵێت "ئەو کەناڵانە کاری زۆر دەکەن لەسەر لەخوا دوورخستنەوەی خەڵک “بەتایبەت گەنجو لاوانمان بە کوڕو کچەوە” وێڕای هێنانە سەر شاشەی کەسانێکی نەشارەزا بە ئیسلام و زوڕناژەنی دەستەڵات، قسەکردنو فەتوادانو حەڕام حەڵاڵکردنو حەڵاڵ حەڕام کردنو…هتد".
عەلی باپیر داواشدەکات، هەرچی زووە فریای کۆمەڵگاو قەوارە سیاسییەکە بکەون، "کە زۆر بێ هێزو پێز بووە، با پاكسازییو چاکسازییەکی هەمەلایەنەی ڕیشەیی تێدا بکەین، ئەگەر نا با دڵنیابیین بێدەنگو بێ هەڵوێستان لەبەرانبەر خراپهكارو ستەمکاراندا، لە دنیاو دوا ڕۆژدا، بە ئاگری ئەوانەوە دەسووتێن".