ناس کورد-
پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، حکومەتى هەرێم رەزامەندیداوە لەسەر لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو 318 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (22) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی ستراتیژی نوێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 5/11/3023 لە 25/4/2021 دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو پەسەندکرد.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی گرنگ و شایستەیە بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کارو بوژانەوە لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا.