گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و سوپا سالاری عێراق

2021.04.28 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و سوپا سالاری عێراق

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر یاراللە سوپا سالاری عێراق کۆبووەوە جەختیکردەوە کە پێویستە توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووی راهێنان و پڕچەککردن بەهێزبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی وڵات و پرۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی گروپی تیرۆریستی داعش لە چەند ناوچە و شارێک بەڕێوەدەچێت بۆ شکست ھێنان بە پلانی ئەو گروپە تیرۆریستە کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی وڵات تێک بدەن.



ئاماژە بەوەشکراوە،  بۆ ئەو مەبەستە فەریق عەبدولئەمیر یاراللە وەردەکاری لەبارەی ئەو پرۆسە سەربازییانەی کە دژی تیرۆریستانی داعش لە ئێستادا بەڕیوەدەچێت خستەروو.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە لە رووی راهێنان و پڕچەککردن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

 

سەرۆک کۆمار هەروەها هەماهەنگی ئەمنی هاوبەشى بەگرنگ زانیوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە پلانی تیرۆریستان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش.