گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكەوتەكانی تێكچوونی خەو لەڕەمەزان لەسەر تەندروستی ئاشكرا دەكرێت

2021.04.28 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
لێكەوتەكانی تێكچوونی خەو لەڕەمەزان لەسەر تەندروستی ئاشكرا دەكرێت

ناس کورد-

 

دەزگایەکى تەندروستى رایگەیاند، تێکچوونى وادەکانى خەوتن و هەستان لەمانگى ڕەمەزاندا سودى ڕۆژوگرتنەکە بۆ جەستە کەمدەکاتەوە و گرفتى تەندروستیش بەدواى خۆێدا دەهێنیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى وەزارەتى تەندروستى وڵاتى شانشینى عوممان کە لەهەژمارى تویتەرەکەیدا بڵاو کراوەتەوە (28ى نیسانى 2021) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، هەندێ ڕەفتار کاریگەرى بۆ سەر تەندروستى ڕۆژووانان هەیە و بۆى هەیە بێ بەشیان بکات لەسودمەندى ڕۆژگرتنەکە بۆ سەر جەستە، وەکو گۆڕانکارى خێرا لەکاتەکانى خەوتن و هەستان، بەتایبەت هەندێک هەیە بۆ کاتێکى کەم دەخەوێت بەشێوەی پچڕ پچڕ و لەکاتێکى نەگونجاویشدا.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گۆڕانکارییانە کۆمەڵێک کاریگەرى لاوەکى نەرێنى دروستدەکەن وەکو کەمبونەوەى وریایى بەتایبەتى لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبیل و پەرشو بڵاوى بیر و بیرچوونەوە و گژرى و توڕەبوون و بێخەوى.

 

هەر بەپێى وەزارەتى تەندروستى عوممان، شەونخونى کۆئەندامى بەرگرى لاشە تووشى گرفتارى دەکات کە ئەوەش هێڵى پێشەوەى بەرگرى مرۆڤە لەنەخۆشییەکان، سەربارى کاریگەرى فسیۆلۆژی لەوانە ژانە سەر و نەمانى ئیشتیهاى خواردن و تەمبەڵى و کەمهێزى ماسولکەکانى جەستە.

 

لەڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، شەونخۆنى بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ دەبێتە هۆى کەمى هۆرمۆنى میلاتۆنین کە شەوانە مێشک دەیڕژێنیت و ئەوەش دەبێتە هۆى تێچکوونى بەشێک لەفەرمانەکانى جەستە.

 

وەزارەتى تەندروستى عوممان ئامۆژگارى خەڵک دەکات، پشوویەکى باش لەم مانگەدا وەربگرن و لەگۆڕینى وادەکانى خەوتن بەخێرایى دووربکەونەوە.