گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێک دەچێتە تاران

عێراق دۆسیەى کارەبا و قەرز لەگەڵ ئێران یەکلایی دەکاتەوە

2021.04.28 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دۆسیەى کارەبا و قەرز لەگەڵ ئێران یەکلایی دەکاتەوە
   

ناس کورد-

 

شاندێکى وەزارەتى کارەباى عێراق سەردانى ئێران دەکات و پرسى دابینکردنى گازى سروشتى زیاتر بۆ وێستگەکانى کارەباى عێراق و قەرزە کەڵەکەبووەکان تاوتوێ دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد عەبادى وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق (28ى نیسانى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح،  ڕایگەیاندووە، ماجد حەنتوشى وەزیرى کارەبا هەفتەى داهاتوو بەسەرۆکایەتى شاندێک دەچێتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتەدا تاوتوێ پرسى هاریکارى و هەماهەنگى نێوان هەردوولا دەکات لەبوارى کارەبادا.

 

عەبادى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، تەوەرێکى تری گفتوگۆکانى شاندە حکومییەکەى عێراق لەگەڵ بەرپرسانى ئێرانیدا باسکردن دەبێت لەپرسى جێگیرکردنى ناردنى گازى سروشتى ئێرانى بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لەعێراقدا بەتایبەتى لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى هاویندا.

 

باسى لەوەش کردووە، لەئێستادا لایەنى ئێرانى 20 ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى بۆ عێراق ڕەوانە دەکات و ئەو بڕەش پێداویستیەکان پڕ ناکاتەوە بۆ کارپێکردنى سەرجەم ئەو وێستگانەى کە بەگاز ئیشدەکەن کە بۆ ئەم وەرزەش ئەو وێستگانە پێویستیان بە 70 ملیۆن پێى سێجار گازى ڕۆژانە هەیە.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى کارەبا ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەزیرى کارەبا دۆسیەى قەرزەکانى ئێران لەسەر عێراق تاوتوێ دەکات کە گەیشتووەتە نزیکەى 4 ملیار دۆلار.