کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم کۆتایی هات. . ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیران پەرلەمانی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا کۆبووەو تێیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد. . سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە سبەی سێشەممە کاتژمێر 11ی بەیانی بەڕێوەدەچێت و داوای لە پەرلەمانتاران کرد بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. . هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی پارتی بەفەرمی مەسرور بارزانی وەک کاندیدی ئەو حزبە بۆ پێکهێنانی حکومەت بناسێنێت و دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە مەرسومێک رایسپێرت لە ماوەی مانگێکدا کابینەکەی پێکبهێنێت. .