گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومانلێکراوێک لە هەولێر دەستگیرکرا کە ’’چاودێرى بازاڕى دراوى دەکرد’’

2021.04.28 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
گومانلێکراوێک لە هەولێر دەستگیرکرا کە ’’چاودێرى بازاڕى دراوى دەکرد’’

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەگومانى ئەوەى چەند جارێک چاودێریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، گومانلێکراوێکیان بە ناوی (گ.ش.ح) دەستگیر کرد، کە چەند جارێک چاودێریی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلی گومانلێکراوەکەدا، دەمانچەیەک و کەلەپچەیەک و چەقۆیەک و پلایس و کۆمەڵێک کلیل و قوتوویەک سیکۆتین و هەندێک کەلوپەلی دیکەی دەست بەسەردا گرت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکە و کەلوپەلەکان، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران، لە کاتی ئیستادا تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان راگیراوە.

No photo description available.May be an image of car