گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زەکات لە بتکۆین دەردەکرێت؟

عەلى قەرەداغى داوادەکات زەکات لە خانوی كرێ‌ و زەوی كشتوكاڵى دەربکرێت

2021.04.28 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى قەرەداغى داوادەکات زەکات لە خانوی كرێ‌ و زەوی كشتوكاڵى دەربکرێت

ناس کورد-

 

عەلى قەرەداغى رایگەیاند، پێی باشە زەكات لەسەر خانوی كرێ‌ و زەوی كشتوكاڵی و پشك و داهاتە ئاڵوگۆڕپێكراوەكان لە بانكەكان و بۆرسە لە بازاڕە داراییەكاندا و دراوە ژمارەییەكان دابنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى قەرەداغى ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ساڵی 2007 كۆمەڵێك لە پسپۆڕان هەستاون بە ئەژماركردنی بڕی زەكاتی شەرعی لە جیهانی ئیسلامیدا، بۆی روونبووەتەوە كە بڕەكەی بە كەمترین خەمڵاندن ساڵانە لە نێوان 300 بۆ 400 ملیار دۆلار دایە.

 

وتیشى ئەم بڕە زەكاتە تەنها زەكاتی كۆمپانیاكان و كەسە موسڵمانەكانە، زەكاتی دەوڵەتان لە بەروبوومە سروشتییەكانی وەك نەوت غاز و سندوقی سیادی وڵاتانی تێدا نییە.

 

قەرەداغی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پێی باشە زەكات لەسەر هەموو موڵكدارییە جۆراوجۆرەكان دابنرێ‌ وەك خانووی كرێ‌ و زەوی كشتوكاڵی و پشك و داهاتە ئاڵوگۆڕپێكراوەكان لە بانكەكان و بۆرسە لە بازاڕە داراییەكاندا و دراوە ژمارەییەكان، هەروەها بەسەر ئەوانەشدا كە ماڵ و سامانیان لە رێگای چالاكی قەدەغەكراوەوە دەستدەكەوێ‌.

 

لەبارەى دەرکردنى زەکات لە دراوى بتکۆین، قەرەداغى دەڵێت، لەڕاستیدا ئەم دراوانە لەسەر پرۆسەی كڕین یان فرۆشتن لە نێوان كەسانی لێزان بەوان دامەزراون، هەروەها هیچ بوونێكی فیزیكی بینراو واقیعیان نیە، لەبەرئەوە رەوایەتیان نیەو لە رووی هۆكارەوە حەرامن نەك لە رووی مەبەستەكانەوە.

 

دەشڵێت "پێویستە هەركەس بڕێك لەو دراوە جفرەییانەی هەیە هەستێ‌ بە فرۆشتنیان و ئەو سەرمایەیەی كە پێی ئەوانی كڕیوە سەرمایەكەی وەربگرێتەوەو ئەوەی كە دەمێنێتەوە بیبەخشێ‌ لە بوارە خێرخوازییە جۆراوجۆرەكاندا، بەڵام بۆ مەسەلەی زەكاتدان لێیان ئەوا زەكات لەسەر بەهای بازاڕییان فەرز دەبێت ئەویش كاتێك ساڵ دەگەڕێتەوە بەسەریدا".