گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان کرد

نەوەی نوێ: پەرلەمان لەبری بەدواداچوون بۆ کێشەی خەڵک خەریکی ئاهەنگ گێڕانە

2019.06.10 - 13:40
نەوەی نوێ: پەرلەمان لەبری بەدواداچوون بۆ کێشەی خەڵک خەریکی ئاهەنگ گێڕانە
ناس کورد- سەرۆکى فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پەرلەمانى کوردستان لەبرى بەدواداچوون بۆ کێشە و نەهامەتیەکانى خەڵک خەریکى مەراسیم و ئاهەنگ گێڕانە  بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم. . کازم فاروق، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەبارەی  مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەبرى ئەوەى پەرلەمان لێکۆڵینەوە بکات لە داهاتى نەوت و کۆمپانیاى دیلۆیت و  لە هەوڵى گەڕانەوەى پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەراندا بێت،  کەچى خۆى خەریک کردووە بە مەراسیم و ئاهەنگێران بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم. . ئەمرۆ 10ی حوزەیرانى 2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بە بەشداری زۆرینەی بەرپرسانی لایەنە سیاسییە کوردی و عێراقییەکان و بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ  مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم بەڕێوەدەچێت. . پێشتر فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند " گواستنەوەی ڕێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزش کردنی دەسەڵاتی یاسادانانە و دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی و پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرس و ملکەچ بێت". . هەر بەو هۆیەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک تاکە فراکسیۆن بەشداری دانیشتن و مەراسیمەکەی ئەمڕۆی نەکرد و سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستانیش هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە میوانێکی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم بانگهێشتکراون بۆ ڕێوڕەسمەکە و هۆڵی پەرلەمان جێگای میوانانی لێنابێتەوە.