گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکەم کاردانەوەى زەریف لەسەر تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەى

2021.04.28 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوەى زەریف لەسەر تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەى

ناس کورد-

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران نیگەرانى خۆى نیشاندا لەوەى تۆمارە دەنگیە دزەپێکراوەکەى گۆڕاوە بۆ "پێکدادانى ناوخۆیی" لەناو وڵاتەکەى، کە تێیدا باس لە هەژمونى سەربازیی بەسەر دیبلۆماسیەتدا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى ئەو تۆمارە دەنگییەوە کە مشتومڕێکى گەورەى لەئێران لێکەوتووەتەوە، زەریف لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام نوسیویەتى "زۆر بەداخەوەم کە قسەکانم لەرووى تیرۆرییەوە لەبارەى هاوسەنگى نێوان دیبلۆماسییەت و گۆڕەپانى شەڕ، بۆ ئەوەى پیاوانى دەوڵەت سود لە ئەزمونى هەشت ساڵەى رابردوو وەربگرن، گۆڕاوە بۆ پێکدادانى ناوخۆیی".

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵسەنگانى بۆ هەندێ پرس رەخنەیەکى تاکەکەسى بووە. جەختیشیکردووتەوە لەسەر "دۆستایەتى قوڵ و هاریکارى" کە لەگەڵ قاسم سولەیمانى کۆیکردووەنەتەوە بۆ ماوەى زیاتر لە دوو دەیە.

 

زەریف لە تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراودا کە کەناڵى "ئێران ئینتەرناشیوناڵ" (26ى نیسانى 2021) بڵاویکردەوە و بڕیار بووە لەکۆتایى کابینەکەى ڕۆحانیدا بڵاوبکرێتەوە، ڕەخنەى توند لە هەژموونى قاسمى سولەیمانى و کۆنترۆڵکردنى دیپلۆماسییەتى ئێرانى دەگرێت.  

  

لەبارەى سەپاندنى سیاسەتى سوپاى پاسداران بەسەر وەزارەتى دەرەوەدا، زەریف ستراتیژى ڕژێمى ئێرانى بەشەڕى سارد وەسف کردووە و دەشڵێت، قوربانیان بەسیاسەتى دیپلۆماسییەت لەپێناو گۆڕەپانى شەڕدا زیاتر داوە وەک لەوەى قوربانى بەگۆڕەپانى شەڕ بدەن لەپێناو سەرکەوتنى دیپلۆماسیەتتدا.  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گۆڕەپانى شەڕ مەبەست لەو ئۆپراسیۆنە سەربازى و دەستوەردانى هێزە ئەمنییەکانە لەستراتیژییەتى دیپلۆماسیەتى وڵاتەکەیاندا.  

  

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا لەبارەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا وەزیرى دەرەوەى ئێران وتوشیەتى "هەرگیز نەیتوانیوە لەپیشەکەیدا بەسولەیمانى و فەرماندەکانى ترى شەڕ شتێکى دیاریکراو بڵێت بۆ ئەوەى کاریگەرى بۆ سەر لایەنى دیپلۆماسیەت نەبێت".  

  

زەریف دەشڵێت "نزیکەى هەموو جارێک کە دەچوومە دانوستانەکانەوە ئەوە سولەیمانى بوو دەیوت دەمەوێت ئەو خاڵە لەبەرچاو بگریت و ڕۆڵى ئەوە بگێڕیت، من دانوستانم لەپێناو سەرکەوتنى گۆڕەپانى شەڕدا دەکرد بۆ ئەو هێزانە".  

  

زەریف نمونەیەک لەسەر ئەوە بیردەخاتەوە، وەکو بەشداریکردنى سوپاى پاسداران لەگفتوگۆکانى وەزارەتى دەرەوە لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤى وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا کە قاسم سولەیمانى لیستێکى پێداوە چەند خاڵێک بووە کە پێویست بووە بەهەند وەرى بگرێت.  

  

لەبەشێکى ترى چاوپێکەوتنەکەدا کە زەریف داواى کردووە ئەو بەشە بڵاونەکرێتەوە، باسى لەوە کردووە "لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا ڕێک نەدەکەوتم، هەرکاتێک بۆ دانوستانەکان دەچووم سولەیمانى مەرجەکانى خۆى دەسەپاند بەتایبەت لەسەر پرسى سوریا و نەیتوانیوە قایلى بکات بۆ نمونە داواى لێکردووە فڕۆکەى مەدەنیى لەسوریا بەکارنەهێنرێت بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە".