گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى باسى ’’میکانیزمى’’ ناردنى پشکى هەرێم دەکات

2021.04.28 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى باسى ’’میکانیزمى’’ ناردنى پشکى هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى رایگەیاند، دانانى میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنى هەرێم و بەغدا و ناردنى بودجە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی فیدڕاڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى "ئەلجەزیرە" ئاماژەى بەوەکرد، لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە، پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا باشتر بوون، بەڵام لەرووی پڕاکتیکی و كردەییەوە هێشتا هیچ کارێک نەکراوە.

 

وتیشى "هێشتا چاوەڕێی سەرۆک وەزیران و حکومەتی عێراقی دەکەین بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بکەن، ئێستا ئێمە لە مانگی نیسانداین، بەڵام بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی ڕەوانە نەکردووە".

 

مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، ئەوان چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکەین و ئەوەش لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی فیدڕاڵ، کە میکانزمێک دابنێن.

 

سەبارەت بە هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و پرسی تێوەگلانى گروپەکانى حەشدى شەعبى، مەسرور بارزانى وتى "چەندین گرووپی جیاواز لەنێو حەشدی شەعبی هەن بۆیە ناکرێت ئێمە ئەو کارە بەشێوەیەکی گشتی لێک بدەینەوە و تەواوی حەشدی شەعبی تۆمەتبار بکەین".