ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمە باران بەردەوام بێت لە ناوچە شاخاویەکان لەگەڵ کەمێک هەورە بروسکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، سبەى ڕۆژی چوارشەممەش پلەکانى گەرما کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکات بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا.
ئەمەش بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
پیرمام 0.4 ملم
سلێمانى 1.3 ملم
چەمچەماڵ 1.0 ملم
زاخۆ 0.2 ملم
خانەقین دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ 0.8 ملم
بامەرنێ 1.0 ملم
دوکان 0.4 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانى 1.2 ملم
سۆران 2.6 ملم
مێرگەسۆر 2.4 ملم
سیدەکان 1.2 ملم
چۆمان 4.6 ملم
حاجى ئۆمەران 2.4 ملم