گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

بۆچى هەندێك كەس نيشانەى لاوەكى ڤاكسينەكانيان لەسەر دەرناكەوێت؟

2021.04.27 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى هەندێك كەس نيشانەى لاوەكى ڤاكسينەكانيان لەسەر دەرناكەوێت؟

ناس کورد-

لەكاتى وەرگرتنى زۆرينەى  ڤاكسينەكان چەند نيشانەيەكى لاوەكى كاتى دەردەكەون، بەڵام ئەمە لە هەموو كەسدا دەرناكەوێت و ئەوەش پەيوەندى بە سيستمى بەرگريى جەستەوە هەيە، بەڵام ئايا ئەمە پەيوەندى بە چييەوە هەيە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى The Conversationـى کە تایبەتە بە شيكردنەوەكان لەسەر بنەماى لێكۆڵينەوەكان (27ى نيسانى 2021 ) لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، زۆرينەى ڤاكسينەكانى ئێستا و پێشووش كاريگەرى لاوەكييان هەيە، وەك قورسبونى شوێنى دەرزييەكە و ماندوبوون و سەرئێشە و بەرزبونەوەى پلەى گەرمى و هێڵنجدان.

 

ئەوەش هاتووە، ئەم نيشانانە ئاماژەن بۆ ئەوەى كە بە وەرگرتنى ڤاكسينەكە سيستمى بەرگرى جەستە وەك پێويستە كارى خۆى دەكات، بەڵام ئەو نيشانانە لە هەموو كەسدا دەرناكەون، و پرسيارەكە لێرەدا ئەوەيە، ئايا ئەوانەى نيشانەيان نييە واتاى ئەوەيە سيستمى بەرگريان وەك پێويست كار ناكات؟

 

پێگەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى قەرەوێڵەيى لەسەر ڤاكسينى فايزەر 50%ى ئەوانەى ڤاكسينەكەيان وەرگرتووە كاريگەرى لاوەكييان نەبووە، سەرەڕاى ئەوەش 90%يان بەرگريان دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا دروست كردووە، هەروەها ئەوانەى ڤاكسينى مۆدێرنا وەردەگرن لە 10 كەس تەنها يەكيان نيشانەكانيان تێدا دەردەكەوێت، سەرەڕاى ئەوەش 95%ـيان بەرگرى دژى كۆرۆنا دروست دەكەن.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە، لەبەر ئەوەى ڤاكسينەكان بەشێكى پرۆتينى ڤايرۆسەكانيان تێدايە بۆيە كاردانەوەى سيستمى بەرگرى و دەركەوتنى نيشانەكان شتێكى سروشتين، چونكە سيستمى بەرگرى پەلامارى ڤايرۆسەكە دەدات كە ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى پلەى گەرمى جەستە و دروستبونى ئازار.

 

ئەوەش ئاشكرا كراوە، بەڵام بەرگرى درێژمەودا كە ئامانجى ڤاكسينەكانە تەنها لە ڕێگەى چالاككردنى بەشى دووەمى وەڵامدانەوەى بەرگرى بەدى دەبێت كە پێى دەوترێت "بەرگرى خۆگونجان"، ئەوانەى كە تەمەنيان لە سەروو 65 ساڵەوەيە كاريگەرى كەمترى ڤاكسينەكانيان لەسەرە، ئەوەش بەهۆى دابەزينى چالاكى سيستمى بەرگرى بەهۆى بەهۆى بەساڵاچوونەوە.

 

زانايان باس لەوەدەكەن، هەروەها ئەوە پەيوەندى بە ئاستى دژە تەنەكانيشەوە هەيە و ئەوەش واتاى ئەوە نييە كە بەتەمنەكان بەرگريان دژى ڤايرۆسەكە نييە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەكان، بە ڕێژەى 79%ى نيشانەكان لە ژناندا دەردەكەون ئەوەش پەيوەندى بە هۆرمۆنى "تێستۆستيرۆن"ەوە هەيە، ئەو هۆڕمۆمە لە پياودا زۆرە و دەبێتە هۆى كەمكردنەوە كاريگەرى نيشانەكان لە پياواندا.

 

زانايان جەختلەوەدەكاتەوە، ناكرێت دەرنەكەوتنى نيشانەكان وەك ئەوە سەير بكرێت كە بەرگرى دروست نەكردووە و هەروەها ناكرێت دەركەوتنى نيشانەكان وەك چالاكى ڤاكسينەكان سەير بكرێت، چونكە سەرەڕاى دەركەوتنى ياخود دەرنەكەوتنى نيشانەكان، زۆرينەى خەڵكى بەرگرى دژى كۆرۆنا دروست دەكەن.