گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ بەهۆی بەرکەوتنێکی بەهێز یاریزانێکی بۆکسێن گیان لەدەستدەدات

2021.04.27 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

بەهۆی بەرکەوتنێکی بەهێزەوە لە یارییەکی نێودەوڵەتیدا، بۆکسێنەری ئەردەنی ڕاشد سویسات گیانی لەدەستدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سویساتی تەمەن 19 سال 16ی ئەم مانگە لە ڕکاربەرییەکدا لەگەل ئەنتۆن ڤینۆگرادۆڤی ئەستۆنی لە پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان بۆ یاری بۆکسێن بەهۆی لێدانێکەو کەوت بە زەویدا و دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پاش زیاتر لە 10 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەردەن هەواڵەکەی پشتڕاستکردووتەوە وڕایگەیاندووە، "دڵتەنگی خۆمان دەردەبڕین بەهۆی مردنی یاریزانی تیمی بۆکسێنی نیشتمانی ڕاشد ساویسات کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە گیانی لەدەستدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرسە بۆ سۆیساتی کۆچکردوو دەگێڕن و جوانترین سەرەخۆشی لە خێزان و هاوکار و هاوڕێکانی دەکەن."