گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پێنج زانیاری دەربارەی كۆرۆنا نوێیەکەى هیندستان

2021.04.27 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج زانیاری دەربارەی كۆرۆنا نوێیەکەى هیندستان

ناس کورد-

لە ئێستادا هیندستان بە دەست جۆرێکی نوێ ڤايرۆسى کۆرۆناوە گيرى خواردووە و ڕۆژانە سەروو 300 هەزار توشبوو و نزيكەى دوو هەزار گيانلەدەستدان تۆمار دەكات، بابەتەکە میدیاکانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام هۆكارى ئەو ژمارە زۆرەى توشبووان چييە و ئەو نەوە نوێيەى لەو وڵاتە دەركەوتووە چييە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى ئيسماعيل عەزيز، ڕاوێژكارى يەكەى چاودێرى ورد و پسپۆڕى بێهۆشكردن لە شارى لەندەنى بەريتانيا (27ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، هۆكارى ئەو ژمارە زۆرى توشبووانى كۆرۆنا لە هندستان چەند خاڵێكە:

1- زۆرى ژمارە و چڕى دانيشتوان لە يەك ناوچەدا.
2- سەختى ژيان لەو وڵاتە و ئەستەمى پاراستنى دوورى كۆمەڵايەتى و بەستى دەمامک و ڕێوشوێنەكانى تر.
3- گوێنەدان بە شەپۆلى دووەمى پەتاكە و ڕێوشوێنەكان لە شەپۆلى يەكەمدا توندتر بوون.
4- دەنگ و پڕوپاگەندە نەزانانەكان كە هانى خەڵكى دەدات ڕێوشوێنى خۆپارێزى نەگرنەبەر و ڤاكسين وەرنەگرن.

 

ئەو پزيشكە سەبارەت بەو نەوە نوێيەى كۆرۆنا كە لە هندستان دەركەوتووە دەڵێت، زۆر ئاساييە لەكاتى تۆماركردنى ئەو ژمارە زۆرە توشبووە نەوەى نوێى ڤايرۆسەكە پەيدا ببێت و سەبارەت بەو نەوە نوێيەش باسى لەوەكردوە:

1- زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر، بەڵام لە تونديدا وەك ئەوانى تر وايە.
2- نيشانەكانى هەمان نيشانەن وەك "تا، كۆكە، شەكەتى".
3- هۆكارى زۆرى مردن، زۆرى ژمارەى توشبووانە ، بەهۆى ئەوەشەوە نەخۆشخانەكان پڕن و جێگە نييە و ئۆكسجين نەماوە وخزمەتگوزاريەكان زۆر لاواز بوون.
4- لەچاو ڕێژەى توشبووان ڕێژەى مردن 1%ەوە ئەوەش سروشتييە.
5- ڕێژەى وەرگرتنى ڤاكسين زۆر كەم بوو دەگەيشتە 6% كە زۆرينەيان كارمەندانى پزيشكى بوون و تائێشتا هيچ زانيارييەك نييە لەسەر ئەوەى ڤاكسينەكان كاريگەريان دژى ئەو نەوەيەى هندستان نەبێت.