کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەى دەنگیان پێدا، سوپاس بۆ ئەوانەشی دەنگیان نەدا و نەچوونە هۆڵی پەرلەمان.
نێچیرڤان بارزانی لە وتاری دەستبەکاربوونیدا وتی، "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ هەمووتان لێرەن و بەشدارن لەم ڕێوڕەسمەدا بە گشت ڕەنگ و بۆچوونەکانیانە، سوپاس ئێوە دەنگتان پێدام بۆ بوونە سەرۆکى هەرێم بۆ چوار ساڵی داهاتوو."
وتیشى، "سوپاس کە منتان وەک نوێنەرانی گەلی هەڵبژاردن، سوپاس کە متمانەتان پێدام، سوپاس بۆ ئەوانەى دەنگیان دا، ئەوانەى دەنگیان نەدا، ئەوانەى ڕۆژی هەڵبژاردن نەچوونە پەرلەمان، سوپای هەمووتان دەکەم."