گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر پشکی هەرێم چی وترا؟

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراکرا

2021.04.27 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراکرا

ناس کورد- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و هاوکات، جەختیانکردەوە لە گرنگی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش، 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەحێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو."