ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان کرد و تێیدا جەختیان لە "هاریکاری و هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتییەکان کردووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (27ی نیسانی 2021) دەڵێت، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی و پێویستیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌کان تاوتوێ کرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه."
دەشڵێت، "دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو."