ناس کورد-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان هۆكار نین بۆ دواكه‌وتن و ڕاستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئەو کەسانەی موچەکانیان ڕأگیرا، "به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (27ی نیسانی 2021) دەڵێت، له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون."
دەشڵێت، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بریار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت و موچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:-
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت وفه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لە لایەن گەنجینەکانەوە.
جەختی کردووەتەوە کە "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێ به‌جێ كردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان."