ناس کورد-
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر قسەی پەرلەمانتارێک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه وتبووی، قوباد تاڵەبانی واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه ناكات كه فره موچه‌ی نایاسایی و بن دیواره‌كان فه‌سڵ بكرێن، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە له موچه‌ی زیاتر له 36 هەزار کەس دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری (سێشەممە 27ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری واژۆ له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه ناكات كه فره مووچه‌ی نایاسایی و بن دیواره‌كان فه‌سڵ بكرێن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌ك لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌و وتانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتی له‌و جۆره نییه و دوا بڕیاری لیژنه‌ش له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه بوو كه مووچه‌ی 16 هەزار 505 كه‌س كه فره مووچه‌ی نایاساییان ھه‌بوو راگیراوه و له‌ھه‌مانكاتدا ئێستا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له موچه‌ی زیاتر له 36 مووچه‌خۆری تر و دواتریش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌درێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بۆیه دیاره ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه له‌بێ ئاگایی خۆیه‌وه ئه‌و قسانه‌ی كردووه، بۆ هه‌موو لایه‌كیشی روون ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری به‌رده‌وامه و یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كابینه‌كانی هه‌شت و نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا، بەهمەن کاکە عەبدوڵا پەرلەمانتارى پارتى، قوباد تاڵەبانى تۆمەتبارکرد بەوەى ئامادە نییە واژۆ لەسەر بایۆمەترى موچەخۆران بکات بۆ بڕینى دوو موچە و سێ موچە.
لەبەرانبەردا رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان وتى "ئەو زانیارییە بەلاى ئێمەوە تازەیە، دڵنیابن لەوەى دەپرسین و ساغیدەکەینەوە راستى دەکەینەوە، کە ئەمە حەقیقەتە یان نا".
جەختیشیکردەوە، ئەو دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەى هەیە رەنگدانەوەى لەسەر پەرلەمان زیاترە، هەرچەندە ئەو دابەشبوونەوەى لەناو پەرلەماندا هەیە لەحکومەت.