گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سزای ئەو پیاوە درا کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچێکی 10 ساڵان

2021.04.27 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
سزای ئەو پیاوە درا کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچێکی 10 ساڵان

ناس کورد-
ئەو پیاوە میسرییەی کە پێش چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەوڵی دەستدرێژی سێکسی دابوو بۆ سەر کچێکی منداڵی تەمەن هەشت ساڵان لەژێر قادرمەی یەکێک لە باڵاخانەکانی شاری قاهێرە کە دواتر دوو ژن بوون بە فریادڕەسی منداڵەکە ورێگریان لە پیاوەکە کرد، ئەمڕۆ دادگا بە 10ساڵ زیندانی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


پیاوە میسرییەی کە ناسراوە بە (پیاوی قاتەکە) یاخود پیاوە ئەفەنییەکە لەلایەن دوو ژنەوە ولەڕێگەی کامێرای چاودێری ئەوشوێنەی کەتییدا کاردەکەن ئاشکراکراو بوون بەفریادڕەسی کچە بچووکە وڕێگریان لەپیاوەکە کرد کە تاوانەکەی ئەنجامبدا وبەتووندی سەرکۆنەیان کرد، بەڵام پیاوەکە نەیزانیبوو کە کامێرای چاودێری لەشوێنەدا هەیە کە ویستبووی دەسترێژی بکاتە سەرکچە بچووکەکە، بۆیە نکۆڵی لەکارەی کرد وڕایگەیاندکە ئەو بەمەبەستی هاوکاریکردنی منداڵەکە بانگی کردووە بۆ ئەوە شوێنە نەک بۆ مەرامێکی تر.


دوای ڕادەستکردنی تۆماری کامێراکان، پۆلیس توانی پیاوەکە دەستگیر بکات ویەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لە 31ی ئازاری مانگی ڕابردوودا دەستی پێکرد، هەرچەندە ئەو پیاوە بەردەوام لە ڵێکۆڵینەوەکاندا ئەوەی دووپاتکردبووەوە کە ئەوفەرمانبەرێکی دیارە وباوکی دوو منداڵە وبەهیچ شێوەیەک کاری لەوجۆرە ناکات، بەڵام دوای مشتومڕێکی زۆر دادگا بە پاڵپشتی لێکوڵینەوەکانی پۆلیس وتەی شایەتحاڵەکانی پیاوەکەی بە مەرامی خراپ لە قەڵەم دا کە ویستوویەتی دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر منداڵەکە، بۆیە دادگا ئەمرۆ دۆسییەکەی یکلایی کردەوە پیاوەکەی بەتۆمەتی هەوڵدانی دەستدرێژەی سێکسی بۆسەرمنداڵەکە تۆمەنبارکرد وبۆ ماوەی 10 فەرمانی زیندانیکردنی بۆدەرکرد.