گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا وادەیە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە حزبەکان دەکات پەلە بکەن

2021.04.27 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە حزبەکان دەکات پەلە بکەن

ناس کورد-
کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیی عێراق داوای لەو پارت و لایەنە سیاسیانە کرد کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی ناو و قەوارەکانیان و دەڵێت، دەرگای پێشکەشکردن لە1ی مانگی ئایاری داهاتوودا دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (27ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "دوا موڵەت بۆ پێشکەشکردنی لیست و ناوەکان تا 1ی مانگی ئایاری داهاتوو کراوە دەبێت و دوای ئەو وادەیە کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردن دادەخات، بۆیە داواکارین لایەنەکان سود لەو ماوەیەی کە ماوە وەربگرن".


کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوەشکردووەتەوە، "هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت لە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو وهیچ گۆڕانکارییەک لەو وادەیەدا ناکرێت".


دوێنێ دووشەممە (26ی نیسانی 2021) وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند، تائێستا نزیکەى 926 کاندیدى تاکەکەسى سەربەخۆ و حزبى خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمارکردووە، کە زۆرینەیان کاندیدى سەربەخۆن.

 

جەمانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆن بە ڕۆژنامەى "المدی"ـی عێراقى ڕاگەیاندووە، دوایین وادەى تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانى و کاندیدەکان ناوەڕاستى مانگى ئایارە و درێژناکرێتەوە.

 

وتیشى، ژمارەى ئەو کاندیدانەى ڕادەستى کۆمسیۆن کراون نزیکەى (926) کاندیدى تاکەکەسییە، کە (477) یان کاندیدى سەربەخۆن، (416) کەسیشیان لەلایەن حزبەکانەوە کاندیدکراون.

 

بەوتەى وتەبێژى کۆمسیۆن، لەناو کاندیدە تاکەکەسییەکاندا حەوت کاندیدى کوردى فەیلى، دوو کاندیدى شەبەک، هەشت کاندیدى سابیئە، حەوت کانیدى ئێزیدى، 17 کاندیدى مەسیحى بونیان هەیە.

 

باسى لەوەشکرد، هاوپەیمانێتییە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە (33) هاوپەیمانێتى کە (33) کاندیدیان پێشکەشکردووە، هاوپەیمانیش هەیە تا ئێستا هیچ کاندیدێکى تۆمارنەکردووە.

 

لەبارەى ژمارەى حزبەکانیشەوە، وتەبێژى کۆمسیۆن رایگەیاند، 264 حزب خۆیان تۆمارکردووە، (55) حزبى دیکەش لەپرۆسەى دامەزراندندان، 122 حزبیش کە بەشدارى هەڵبژاردنى پێشوویان کردووە داوایان پێشکەشکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو.