ناس کورد-
جۆن کێری، وەزیری پێشووتری ئەمەریکا ڕەتیکردەوە ئەو کاتەی کە ئەو وەزیری دەرەوە بووە هیچ زانیارییەکی لەبارەی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانی ئێران لە سوریا بە محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران دابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی قسەى زەریف کە لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا بڵاوبووەتەوە، کیری زانیاری بە زەریف داوە کە ئیسرائیل بەنیازە 200 پێگەی سەربازیی ئێران لە سوریا بکاتە بە ئامانج، بەڵام جۆن کێری لە تویتێکیدا دەڵێت، ئەوە "هیچ بنەمایەکی نییە و ڕاست نییە".
کیری لە تویتەکەدا نوسیویەتی، "ئەوقسەیە بێ گومان دوورە لەڕاستییەوە، شتی لەوجۆرە بەهیچ شێوەیەک ڕووینەداوە کاتێک وەزیری دەرەوە بووم، تەنانەت دوای ئەوەش کە لە پۆستەکەم نەماوم".
هاوکات بەگوێرەی هەواڵیکی تۆڕی هەواڵیی "فۆکس نیوز"ی ئەمەریکی، بەشێک لە سیناتۆرە ئەمەریکییەکان لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە دزەپێکردنی زانیارییەکانیان لەلایەن کیریەوە بە ناپاکی لە ئیسرائیلیان لە قەڵەم داوە کە هاوپەیمانێکی دێرینی ئەمەریکایە، بۆیە داوایانکردووە کیری لە پۆستەکەی دووربەخرێتەوە کە لە ئێستادا نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا لە ئیدارەکەی جۆ بایدن.
I can tell you that this story and these allegations are unequivocally false. This never happened - either when I was Secretary of State or since. https://t.co/BTOdFE1khW
— John Kerry (@JohnKerry) April 26, 2021
دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا کە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە ئێران ڕەخنە لە قاسم سولەیمانی و سوپای پاسداران دەگرێت کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران (26ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، ئەو گرتەیە دەستکاری کراوە و قسەکانی بەشێوەی پچڕپچڕ دەرهێنراوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا، زەریف باس لە کۆنتڕۆڵکردنی وەزارەتەکەی دەکات لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە و ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە ڕێگەنادان کارەکان وەک خۆی بڕوات.