گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى ئێران گەیشتە هەولێر

2021.04.27 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئێران گەیشتە هەولێر

ناس کورد-

محەمەد جواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبێتەوە و چەندین پرسى هاوبەش تاوتوێ بکەن.

 

پێش ئەوەى زەریف بگاتە هەولێر، سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم بە تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى راگەیاند "بەرپرسانى هەرێم گفتوگۆى چڕو پڕ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دەکەن لەسەر چەندین پرس، هەروەها لەسەر ئەو پرسانەش کە رەنگە بیروبۆچونمان لەگەڵى جیاوازبن".  

  

لەبارەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و دەنگۆى ئەنجامدانى لەلایەن گروپەکانى سەر بە ئێرانەوە، سەفین دزەیی وتى "تا ئێستا پەنجەى تۆمەتمان بۆ کەس درێژنەکردووە و لیژنەى هاوبەش لەگەڵ بەغدا لەو بارەیەوە پێکهێنراوە، بەڵام بەداخەوە کارى لیژنەکان ناگەنە ئەنجام".  

  

وتیشى "بەداخەوە ئەگەر بەناڕاستەوخۆش بێت هەندێکجار لێدوانى بەرپرسانى فەرمى یان نافەرمى ئێران دەبیستین کە جێگەى نیگەرانییە، لەکاتێکدا ئەوان شارەزاى واقیعى هەرێم و عێراقن".  

  

"ئەو نیگەرانییانە دەگەیەنینە بەرپرسانى ئێرانى لەرێگەى کونسوڵخانەکەیان لەهەرێم یان باڵیۆزخانەکەیان لەبەغدا و نیگەرانییەکانییەکان گەیشتونەتە جێگەى خۆیان"، سەفین دزەیی وایوت.