گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: چاوەڕێ دەکەین کاک مەسعود هاوکاربێت بۆ ساڕێژی برینەکانی ناوخۆ

2019.06.10 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: چاوەڕێ دەکەین کاک مەسعود هاوکاربێت بۆ ساڕێژی برینەکانی ناوخۆ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوەى لە مەسعود بارزانی هەیە کە هاوکار بێت بۆ سارێژی برینەکانی ناوخۆ و پێکهاتنی زیاتری لایەنەکان. بەرهەم ساڵح لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆکى نوێی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی ئەزمونێکى زۆری لە کاری دیبلۆماسی و حکومڕانی هەیە و چاوەڕێ دەکەن کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن و حکومەتى بەغداش بە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە پشتگیری دەکەن. وتیشى، پێویستە ئەرکی حکومەتى هەرێم خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بێت و چارەسەرکردنی کێشەکانى هەرێم و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا بێت. ڕاشیگەیاند، ڕۆڵی مەسعود بارزانی وەک یەکەم سەرۆکی هەرێم بەرز دەنرخێنین و هەروەها سوپاسی جێگری سەرۆکی هەرێم کۆسرەت رەسوڵ دەکات. ئاماژەى بەوەشکرد، پاراستنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا ئەرکی گەورەیانە و هەوڵی دوورخستەنەوەی وڵات بدەن لە سەنگەربەندییەکانی ناوچەکە چونکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئەو هەموو شەڕ و ئاژاوایە پیویستی بە ئاشتی هەیە.