گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش گەیشتنى زەریف هەرێم ’’نیگەرانییەکانى’’ لەئێران ئاشکرادەکات

2021.04.27 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
پێش گەیشتنى زەریف هەرێم ’’نیگەرانییەکانى’’ لەئێران ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆى چڕو پڕ لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران دەکەن لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێم، هەندێ لێدوانى بەرپرسانى ئێرانیش لەبارەى هەرێمەوە نیگەرانى کردوون و بەفەرمى نیگەرانییەکانیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران بگاتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم تاوتوێی چەندین پرس بکات.

 

سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێم بە تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى راگەیاند "بەرپرسانى هەرێم گفتوگۆى چڕو پڕ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دەکەن لەسەر چەندین پرس، هەروەها لەسەر ئەو پرسانەش کە رەنگە بیروبۆچونمان لەگەڵى جیاوازبن".

 

لەبارەى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و دەنگۆى ئەنجامدانى لەلایەن گروپەکانى سەر بە ئێرانەوە، سەفین دزەیی وتى "تا ئێستا پەنجەى تۆمەتمان بۆ کەس درێژنەکردووە و لیژنەى هاوبەش لەگەڵ بەغدا لەو بارەیەوە پێکهێنراوە، بەڵام بەداخەوە کارى لیژنەکان ناگەنە ئەنجام".

 

وتیشى "بەداخەوە ئەگەر بەناڕاستەوخۆش بێت هەندێکجار لێدوانى بەرپرسانى فەرمى یان نافەرمى ئێران دەبیستین کە جێگەى نیگەرانییە، لەکاتێکدا ئەوان شارەزاى واقیعى هەرێم و عێراقن".

 

"ئەو نیگەرانییانە دەگەیەنینە بەرپرسانى ئێرانى لەرێگەى کونسوڵخانەکەیان لەهەرێم یان باڵیۆزخانەکەیان لەبەغدا و نیگەرانییەکانییەکان گەیشتونەتە جێگەى خۆیان"، سەفین دزەیی وایوت.