گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سێ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

2021.04.27 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى سێ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرادەکات، کە یەکێکیان پەیوەندى بەو باجەوە هەیە کە خراوەتە سەر هاوردەکردنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو (27ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، سەرجەمی ئەو بەنزینەی هەیە لە هەرێمی کوردستان بازرگانییە و بەنزینی حکومی نییە ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە.

 

وتیشى جگە لەوە ئەو باج-ەی خراوەتە سەر هاوردەکردنی بەنزین لە سنورەکان بارگرانی دروستکردووە بۆ ئەو بازرگانانەی کاری هاوردەکردنی بەنزین دەکەن، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش هۆکارێکە.

 

سۆران عەبدولغەفور باسی لەوەشکرد، سەرجەم بازرگانەکان دەستکراوەن لە هەرشوێنێک بێت بەنزین هاوردە بکەن، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کەدیاریکراوە.

 

بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى سلێمانى  باسی لەوەشکرد، نرخی بەنزین لەلایەن لیژنەکانیانەوە چاودێری دەکرێت و هەر لیترێک 25 تا 35 دیناری دەخرێتە سەر بەپێی کوالێتی بەنزینەکە ئەوەش دەگۆڕێت.

 

 ڕەتیشیکردەوە ڕێگری لە هاوردەکردنی بەنزین کرابێت لە ئێرانەوەو وتی، "بازرگانەکان ئازادن لە هاوردەکردنی بەنزین لە هەر شوێنێکەوە مەبەستیان بێت".