گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا قسەى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر و هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگە دەکات

2021.04.27 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا قسەى نوێ لەسەر هێرشەکەى هەولێر و هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگە دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە سەنتەرێکى دیکەى هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگە دەکرێتەوە، لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر بەردەوامە بۆ دیاریکردنى لایەنى بەرپرس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجى ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، هەماهەنگى سوپا لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە، سەنتەرى هاوبەش لە بەغدا و هەولێر کراوەتەوە بەم نزیکانەش لە دیالە دەکرێتەوە.

 

لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر، خەفاجى وتى "لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى هاوبەشى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و پێشمەرگە پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنى ئەنجامدەرانى هێرشەکە".

 

وتیشى "هەوڵێکى هەواڵگرى گەورەیە هەیە لەو بارەیەوە و پێشبینى دەکەین زۆر لایەن بگرێتەوە، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەکە ورد بێت بۆ دیاریکردنى ئەو لایەنەى بەرپرسە لەهێرشەکە".

 

خەفاجى دەڵێت، چەکدارانى داعش بەرپرسیارێتی بە ئامانج گرتنى فڕۆکەخانەى هەولێریان لەئەستۆ گرتووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن، ناشتوانن ئەو زانیارییانە ئاشکرابکەن کە پەیوەندییان بە ئاسایشى نیشتیمانى یەوە هەیە.