گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی: پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و بە هەموو توانایەکەوە پشتگیری دەکەم

2019.06.10 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی: پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و بە هەموو توانایەکەوە پشتگیری دەکەم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و بە هەموو توانایەکەوە پشتگیری دەکات. مەسعد بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، داوا لە هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا دەکات کێشەکان چارەسەربکەن بەتایبەت ناوچە کێشەلەسەرەکان. . وتیشى، پێویستە بەپێی دەستور و بە حیکمەت و هەماهەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکان چارەسەری کێشەکان بکرێت. ئاماژەى بەوەشکرد، ڕاستە داعش شکستی هێناوە بەڵام داعش و هاوبیرەکانیان ماون و خەریکن خۆیان ڕێکدەخەنەوە و بوونەتە مەترسی، پێویستمان بە هەماهەنگی دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەیان.