گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى سلێمانى مەرجى گەشتکردنى هاووڵاتیان ئاشکرا دەکات 

2021.04.27 - 12:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى سلێمانى مەرجى گەشتکردنى هاووڵاتیان ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند "بەهۆی کۆرۆناوە داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕی بکاتەوە بۆ خەرجیەکانی فڕۆکە"، ئەوەش ئاشکرا دەکات، "بەراورد بە ساڵانی پێشوتر نزیکەی 55% بۆ 60% گەشتەکان دەستی پێکردۆتەوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (27ی نیسانی 2021) لەمیانی لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەو کاتەی کە کۆرۆنا بڵاوبویەوە لە هەموو دنیا و لەعێراق و کوردستانیش وردە وردە کاریگەریە نەرێنیەکەی دەرکەوت لەسەر بواری گەشتیاری و گواستنەوەی ئاسمانی وەکو هەر بوارێکی تری ناو کۆمەڵگە بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەکان ڕێکاری پێویست وەرگیرا کە زۆر کەس نەتوانێت سەفەری ئاسایی بکات بۆ وڵاتان هەرچەندە ئەگەر بەراورد بکەین لەگەڵ ساڵی 2016، 2017، 2018 و 2019، دەتوانم بڵێم نزیکەی 55% بۆ 60% گەشتەکان دەستی پێکردۆتەوە، چونکە بەڕاستی ئێستا خەڵکانێکی کەم گەشت دەکەن بۆ دەرەوەی وڵات چ بۆ گەشتیاری بێت یان بۆ هەر بابەتێکی تر بێت بێجگە لەوانەی کە ئیقامەیان هەیە لە دەرەوە یان کاری بازرگانی دەکەن یان بۆ نەخۆشی دەچن بۆ دەرەوە.

 

سەبارەت بەکاریگەری دۆخی کۆرۆنا لەسەر فڕۆکەخانەکان لەڕوی ئابوری و داهاتەوە؟ ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا وتی "ئەگەر سەیری ژمارەی ئەو فڕۆکانە بکەین لەڕابردوودا کە هاتووچۆی فڕۆکەخانەیان کردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوودا زۆر کەمی کردووە داهاتی فڕۆکەخانە بەشێوەیەکی زۆر دابەزیووە هەروەها هەندێک کۆمپانیا هەیە نوسینگەکانی خۆیان داخستووە لەناو فڕۆکەخانە یان نوسینگەکەیان داخستووە یان کارەکەیان هەڵدەپەسێرن، بۆیە داهاتی فڕۆکەخانە لە 30% بۆ 35% دابەزیووە بەبەراورد بەساڵانی پێشوو، ئیتر هەمووی دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕی بکاتەوە بۆ خەرجیەکانی فڕۆکە".

 

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەربارەی ڕێکار و مەرجەکانی گەشتکردن لەمکاتەدا لەفڕۆکەخانەکە؟ وتی" سەبارەت بە ڕۆیشتنەوە هیچ گەشتیارێک ناتوانێت سەردانی دەرەوەی وڵات بکات دەبێت پشکنینی پی سی ئاڕ پێبێت و نێگەتیڤیش بێت و هیچ کەسێکیش نایەتە فڕۆکەخانە بەبێ ماسک و دەستکێش و هەروەها جانتا و خۆیشی پاکژدەکرێتەوە ئینجا دێتە فڕۆکەخانە و دواتر کۆمەڵێک ڕێکاری تایبەت هەیە لەناو فڕۆکەخانە دەگیرێتەبەرو دواتر داخڵی فڕۆکەخانە دەکرێت ئەمە سەبارەت بەڕۆیشتن، سەبارەت بەهاتنیش کۆمپانیاکان ناچارکراون کە هەر گەشتیارێک دێتەوە بۆناو فڕۆکەخانەی سلێمانی پێویستە تێستی پی سی ئاڕ پێبێت پێش 48 بۆ 72کاتژمێر پێش گەشتەکەی هیچ کەسێکیش قبوڵ ناکرێت بەبێ پشکنینەکە".

 

سەبارەت بە کەرەنتینی گەشتیاران؟ بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی، "ئێستا وەکو جاران کەرەنتین نییە، حکومەت کەرەنتین ناکات بەڵام کەرەنتین لەماڵی خۆیدا دەکرێت ئەگەر هەرکەسێک گەیشتەوە فڕۆکەخانە تیمی تایبەت هەیە لە فڕۆکەخانە پشکنینی هەموو کەسێک دەکات کە دێتەوە بۆئەوەی کە لەماڵەوە 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت، وەچاودێری دەکرێت بۆئەوەی ئەو کەسە تێکەڵاویی کۆمەڵ نەبێت و خۆی بپارێزێت".

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لەداهاتوودا لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێتە مەرج ئەو کەسەی پێکوتەی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڕێگە نەدرێت گەشت بکات؟ تاهیر عەبدوڵا ئاشکرایکرد، "ژمارەیەکی کەم خەڵک پێکوتەی یەکەمیان وەرگرتووە نەشبووە بەمەرج و تەنها پشکنینی پی سی ئاڕ بووە بەمەرج تائێستا، وە هەرکاتێک حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مەرجەی دانا ئێمەش جێبەجێی دەکەین".