گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەکانى لەپرۆتۆکۆڵ سڕدرایەوە

فراکسیۆنى پارتى وەڵامى داواى ’’هەڵوەشاندنەوەى حکومەت’’ دەداتەوە

2021.04.27 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى پارتى وەڵامى داواى ’’هەڵوەشاندنەوەى حکومەت’’ دەداتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بەتوندى وەڵامى داواى ژمارەیەک پەرلەمانتارى دایەوە سەبارەت بە "هەڵوەشاندنەوەى حکومەت"، سەرۆکى پەرلەمانیش وتەکانى لە پرۆتۆکۆڵ سڕییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا رایگەیاند، "ئەوانەى داواى "هەڵوەشاندنەوەى حکومەت دەکەن، ئەگەر خۆیان بێنە سەر دەسەڵات لێبڕینى موچە نەک 21% دەبێت، بەڵکو رەنگە کارتى جۆلانە دابەش بکەن".

 

لە وەڵامى ئەو قسانەدا سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، قسەکانى پێشەوا هەورامانى لە پرۆتۆکۆڵ دەسڕدرێتەوە.

 

لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا پرسی لێبڕینى موچە باڵى بەسەر کۆبوونەوەى پەرلەماندا کێشا و بەشێک لە پەرلەمانتاران داواى بانگهێشتکردنى حکومەت دەکەن بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسە.