گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تویتێکى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە بەغداوە ’باس لە سەردانەکەى بۆ هەرێم دەکات’

2021.04.27 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێکى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە بەغداوە ’باس لە سەردانەکەى بۆ هەرێم دەکات’

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئێران لەمیانەى سەردانەکەى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراق تویتێکى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران (27ى نیسانى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک ئاماژەى بەوە کرد کە لەسەردانەکەى بۆ بەغدا گفتوگۆیەکى باشى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و وەزیرى دەرەوە و بەرپرسانى سوننە و شیعە، ئەنجامداوە.

 

ئاماژەى بەوەش کردووە کە لە گفتوگۆکاندا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێشینەى ئێران هاوسێکانیانە و پێشوازى لە ڕۆڵى عێراق کرد لەناوچەکە.

 

جەختیش دەکاتەوە کە چەند کۆبوونەوەیەکى تر لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دەدات.