ناس كورد-
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار هۆشداریدەدات لە گۆڕ‌انى پێکهاتەى ئاوى ژێر زەوى بەهۆى وشکەساڵییەوە بەجۆرێک بۆ خواردنەوە نەشێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەختدەکاتەوە کە تا ئێستا کێشەى کەمئاوییان نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئیدارەى گەرمیان، سامان رەحیم بەرێوەبەری ئاوی کەلار رایگەیاندووە "به‌هۆى كه‌مى باران بارین و وشكه‌ساڵیه‌وه ئاوى ژێر زه‌وى له روى كوالێتی مادهكیمیاییەكانەوە ده‌گۆرێت ئه‌وەش واده‌كات شیاونهبێت بۆ خواردنه‌وه".
بەرێوەبەری ئاوی کەلار باسى لەوەشکرد، سەرەڕاى راگەیاندنى وشکەساڵى لەئێستادا گرفتى كه‌م ئاوییان نییه، چونكه هه‌ندێك رێكار گیراوه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته.
وتیشى دوای کەمبوونەوەی ئاوی روباری سیروان پێویستیان بەدروستکردنی حەوزی قوڵ دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاوی زیاتر.
رۆژى (13 نیسانى 2021) ئیدارەى گەرمیان وشکەساڵى لەسنورەکە راگەیاند و داواى بودجەى فریاگوزاریی کرد بۆ دانانى پلانى روبەرووبونەوەى وشکەساڵى.
بەپێی ئامارەکانى کشتوکاڵى گەرمیان، بەھۆی کەمی رێژەی باران بارین لەسنوری ئیدارەی گەرمیان سەد و شەست ھەزار دۆنم زەوی زیانى بەرکەوتووە.