گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەستیپێکرد

2019.06.10 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەستیپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم دەستیپێکرد و ژمارەیەک شاندی باڵای عێراقی و جیهانی بەشداری کۆبوونەوەکەن. . لە عێراق، شاندێک بەسەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەت بەشدارن, هەروەها عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و  نوێنەری بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان بەشدارن. . لە سەر ئاستی جیهان لە تورکیا شاندێک بەسەرۆکایەتی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکەیە، هەروەها شاندێکی سعودی و ئێرانیش بەشداری کۆبوونەوەکەن. . لە سەر ئاستی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبووەنەوەکەیە کە پێشتر لە دەنگدان بەسەرۆکی هەرێم بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کردبوو هەروەها  کۆمەڵ و یەکگرتوو کە دەنگیان بە سەرۆکی هەرێم نەدا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن و فراکسیۆنی نەوەی نوێش بایکۆتی کردووە. . لەسەر ئاستی حزبە سیاسیەکان، یەکێتی نیشتیمانی بە شاندێک بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بەشداری کۆبوونەوەکەن، بزوتنەوەی گۆڕان بە شاندێک بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بەشدارە،  یەکگرتووی ئیسلامی شاندێکی بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری ئەو حزبە بەشدارە، بەڵام عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ بەشداری لە مەراسیمەکە ناکات، هاوکات مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی تری ئەو حزبە بەشداری کۆبوونەوەکەن. .. هەروەها لەسەر ئاستی نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەولێر ژمارەیەک کونسوڵ بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە کردووە. . بڕیارە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بە کراوەیی بەجێبهێڵرێت و سبەی سێشەممە 11ی حوزەیران لە بینای پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت و تێیدا مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت رابسپێردرێت.