ناس کورد-
تۆڕ کۆمەڵایەتى واتسئەپ تایبەتمەندییەکى نوێ بۆ بەکارهێنەرانى زیاد دەکات تایبەت بە سڕینەوەى نامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى (WABetaInfo)، تایبەتمەندییە نوێیەکە ڕێگە بەبەکارهێنەرانى واتسئەپ دەدات بژاردەى سڕینەوەى نامەکانیان بەشێوەیەکى خودکار دواى 24 کاتژمێر لەناردنیان کارا بکەن.
ئەو تایبەتمەندییە لەکاتى کارابوونیدا بۆ پەیوەندییە تاکەکەسى و گروپەکانیش بەردەست دەبێت.
لەئێستادا لەواتسئەپ دواى حەوت ڕۆژ دەتوانرێت نامە بسڕدرێتەوە، لەلایەن ئەو کەسەى نامەکەى ناردووە لەگەڵ ئەوەى نامەکەى پێگەیشتووە.
تایبەتمەندییە نوێیەکە تائێستا بەشێوەى ئەزمونى لەژێر تاقیکردنەوەدایە و لەکاتى نوێکردنەوەى بەرنامەکەدا بەردەست دەبێت.