گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا دەركەوتەوە

2021.04.27 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا دەركەوتەوە

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیداری كەسایەتییە ئیسلامییەكانی شیعە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف بەشداریكرد لە شاری بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم دەركەوتنەی عەبدولمەهدی دوێنێ (26 نیسانی 2021) كە فۆتۆكانی دیدارەكە بەدوای ئەوەدا دێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەتۆڕەكانی سۆشیال میدیا هەواڵی مردنی بڵاوكرایەوە بەر لەوەی سەرچاوەیەكی نزیك لێی دەنگۆكە ڕەتبكاتەوە. 

 

هەروەها لەماوەی پێشوودا ژمارەیەك چالاك و پارێزەر لە فەرەنسا سكاڵایەكیان لە فەرەنسا دژی ناوبراو پێشكەش بەدادگاكانی ئەو وڵاتە كردووە بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەرانی تشرین لە 2019 و دۆسیەی سكاڵاكەش 80 لاپەڕەیە و هەندێ لە و قوربانیانەشی لەسەردەمی ئەودا پێكراون بەشدارن وەك سكاڵاكار. 

 

سەرۆك وەزیرانی پێشوو عەبدولمەهدی ڕەتیدەكاتەوە فرمانی بەكوشتنی كەس كردبێت و ئۆباڵی گرژییەكانیش دەخاتە ئەستۆی لایەنی سێیەم لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستاش ئەوە یەكلایی نەبووەتەوە ئایا دادگاكانی فەرەنسا دەتوانن دادبینی لە سكاڵاكە بكەن یان نا چونكە ئەوەش ڕوون نییە ئاخۆ عەبدولمەهدی ڕەگەزنامەی فەرەنسای هەیە یان نا و ئایا دادگاكانی پاریس مافی دادبینییان لەدۆسیەی عێراق هەیە یان سكاڵاكە زیاتر بۆ گوشاری میدیاییە.

May be an image of one or more people and indoor