ناس کورد-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای چاكسازیی له موچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازانهكان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان – عێراقی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پوخته‌ی راپۆرته‌كه
به واژووی ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، وێنه‌یه‌ك له نووسراوی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون به ژماره (217)ـی رۆژی (25ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، كه تایبه‌ته به "راپۆرتی دووه‌می لیژنه‌ی باڵای چاكسازی له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازانهكان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق"ـی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
راپۆرتی دووه‌م له 19 لاپه‌ڕه و پێشه‌كییه‌ك و شه‌ش خاڵ پێكهاتووه: خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌ته به راسپارده و بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌كردنی یاسای چاكسازی. خاڵی دووه‌م: تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. خاڵی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. خاڵی چواره‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و خاڵی پێنجه‌میش تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و له كۆتا خاڵیشدا تایبه‌ت كراوه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
شه‌هیدان و تاقانه‌ی جینۆساید
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سێ لیژنه‌ی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئاستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك پێكهێنراوون و وردبینیان له دۆسیه‌ی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان كردووه و ده‌ركه‌وتووه:
* له كۆی 37 هه‌زار و 575 دۆسیه وردبینی له 2هه‌زار و 438 دۆسیه كراوه و ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا 1523یان په‌سندن و 805یان تێبینیان له‌سه‌ره و 110 دۆسیه‌ش نایانگرێته‌وه.
* شه‌هیدی هاووڵاتی 21 هه‌زار و 126 دۆسیه هه‌ن و ته‌نیا وردبینی له 3 هه‌زار و 794 دۆسیه كراوه و ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا 2 هه‌زار و 554 دۆسیه په‌سند و 716 تێبینیان له‌سه‌ره و 218ش ئه‌و ئیمتیازه نایانگرێته‌وه.
* شه‌هیدی جینۆساید، 11 هه‌زار و 630 دۆسیه هه‌ن و ته‌نیا وردبینی له 1 هه‌زار و 46 دۆسیه كراوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 222یان په‌سندن و 255یان تێبینیان له‌سه‌ره و 83 دۆسیه‌ش ئه‌و ئیمتیازه نایانگرێته‌وه.
كۆی گشتی دۆسییه‌كان: 70 هه‌زار و 331 دۆسیه‌یه. له‌و ژماره‌یه ته‌نیا وردبینی له 7 هه‌زار و 278 دۆسیه كراوه و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا 4 هه‌زار و 299یان په‌سندن و 1 هه‌زار و 776 دۆسیه تێبینیان له‌سه‌ره و 411یان ئه‌و ئیمتیازه نایانگرێته‌وه.
له باره‌ی تاقانه‌كانی جینۆسایده‌وه هاتووه:
361 دۆسیه هه‌ن. وردبینی له هه‌موویان كراوه و ده‌ركه‌وتووه 225یان په‌سندن و 3یان تێبینیان له‌سه‌ره و 133 دۆسیه‌ش ئه‌و ئیمتیازه نایانگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی 9 هه‌زار و 202 دۆسیه هه‌ن.
هه‌رچی زیندانیانی سیاسییه، 23 هه‌زار و 769 دۆسیه هه‌ن و تا ئێستا وردبینی له 984 دۆسیه كراوه و ته‌نیا 611یان په‌سندن و 373یان ئه‌و ئیمتیازه نایانگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
له خاڵێكی راپۆرته‌كه‌دا باس له لیستی ناو و ناونیشانی كه‌مئه‌ندامانی فه‌رمانبه‌ر و وردبینی له لیسته‌كه‌یان كراوه و ده‌ركه‌وتووه، به‌شێك له ناوی سیانی و ژماره‌ی بایۆمه‌تری زیاتر له جارێك دووباره بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه:
ژماره‌ی كه‌مئه‌ندامانی فه‌رمانبه‌ر، 13 هه‌زار و 249 فه‌رمانبه‌ره. له‌و ژماره‌یه 648یان كۆدی بایۆمه‌تریان دووجار دووباره بووه‌ته‌وه. 17 كه‌سیان كۆدی بایۆمه‌تریان سێ جار دووباره بووه‌ته‌وه و 1 كه‌سیش چوار جار كۆده‌كه‌ی دووباره بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنه لاوه‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامن له وردبینی و پێداچوونه‌وه به كه‌موكوڕی لیسته‌كانی سوودمه‌ندان له ته‌رخانكراوی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان كه كۆی گشتییان (88) هه‌زار و (867) كه‌سه. هه‌رچه‌نده له راپۆرته‌كه‌دا له توێی چه‌ند خاڵێكدا به تێبینی ورده‌كاری ئه‌و ژمارانه و راسته‌قینه‌ی ژماره‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
له راپۆرته‌كه‌دا سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری باس له قه‌رزه بازرگانییه‌كان كراوه و تێیدا ئاماری گشتیی قه‌رزی ئاسانكاری له هه‌رێمی كوردستان به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بانكه بازرگانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو:
* كۆی گشتیی قه‌رزی بازرگانی بریتییه له (511.413.706.029) ملیار دینار.
* سه‌رجه‌می گشتیی سو‌و (394.159.98.198) ملیار دینار.
* سه‌رجه‌می گشتیی قه‌رزی گه‌ڕاوه: (2.911.705.690) ملیار دینار.
ده‌رماڵه و خانه‌نشینی:
* هه‌مواری مووچه‌ی خانه‌نشینی ناونیشانی "شاره‌زا" كراوه كه ژماره‌یان 494 خانه‌نشینه و به هۆی چاكسازی بڕی 410 ملیۆن و 367 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك بۆ خه‌زێنه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
* له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی خانه‌نشینی دادوه‌ران له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشین و هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داواكاری گشتیی به رێژه‌ی %70ی مووچ و ده‌رماڵه‌یان، كه ژماره‌یان 113 كه‌س بووه و توانراوه 87 ملیۆن و 483 هه‌زار دینار مانگانه بۆ خه‌زێنه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
* هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی 109 خانه‌نشین به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 77 ملیۆن و 120 هه‌زار دیناری مانگانه بۆ خه‌زێنه.
* سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی به پله‌ی وه‌زیر، بریكاری وه‌زاره‌ت، راوێژكار، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی و ئه‌وانه‌ی به فعلی پۆستیان نه‌بینیوه، كه پێكهاتووه له 1169 كه‌سی خانهنشیك كرا‌و، لیسته‌كه‌یان ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان.
* ئه‌وانه‌ی به نایاسایی و به پله‌یه‌كی به‌رزتر له پله‌ی خۆیان خانه‌نشین كراوون، سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشین لیژنه‌ی تایبه‌ت وردبینیان بۆ ده‌كات.
دوو مووچه‌یی
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به به‌شداری هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشین و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری داتایه‌ك ئاماده‌كراوه، كه تێیدا زانیاری (10) هه‌زار و (609) مووچه خۆر له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها (21.588) كه‌س زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن به‌م جۆره:
- وه‌رگرتنی دوومووچه‌یی (فه‌رمانبه‌ر و فه‌رمانبه‌ر)، (791) فه‌رمانبه‌ر له كۆی (1639) كه‌یس.
- وه‌رگرتنی دوو مووچه‌یی (فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین)، (3909) له كۆی (8147) كه‌یس.
- وه‌رگرتنی دوو مووچه‌یی (خانه‌نشین و خانه‌نشین)، (5909) له كۆی (11802) كه‌یس.
وردبینی دۆسییه‌كان
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه له كۆی 365 هه‌زار و 700 دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ران وردبینی له دۆسییه‌ی 340 هه‌زار و 129 دۆسیه كراوه و 5432 دۆسیه زیاده‌ی پله‌یان هه‌یه و 13610 دۆسیه زیاده‌ی سه‌رمووچه‌یان هه‌یه.