گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

هاوارى ئەو عێراقییانەى لە هیندستان گیریان خواردووە: فریامان بکەون

2021.04.26 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار لە هیندستان چنگی بەو هاوڵاتییە عێراقیانە هەڵچنیوە کەبە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوویان لەو وڵاتە کردووە، لەئێستادا بەشێکی زۆریان پارەیان پێی نەماوە و داوا لە بەرپرسانی وڵاتەکەیان دەکەن لەو دۆخە نالەبارە ڕزگاریان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەی "الحرة"ی ئەمریکی ( 26ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕوویان لە وڵاتی هیندستان کردبووە لە ئێستادا بە هۆی دۆخی ترسناکی ئەو پەتایەوە لەو وڵاتە گیریانخواردووە.

 

مونتەزەر سەعدون کە گەنجێکی عێراقییە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕووی لەو وڵاتە کردووە وتى، "من لە کەرتی 27 لە شاری دەلهیم، نازانم کەی جارێکی تر دەگەڕێمەوە بەغدا، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەهۆی بڵاوبونەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵاتیان ڕاگرت".

 

وتیشی، "زۆربەی عێراقییەکان پارەکەیان تەواوبووە، بۆیە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان دەرکراون و لە ئێستادا لەسەر شەقامەکانن، چونکە گەڕانەوەیان بۆ عێراق 10 ڕۆژ دواکەوتووە، خواردن زۆر کەمە، نەخۆشەکان بە دەست ئازار و برسێتییەوە دەناڵێنن، دوان لە نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەیان خێزان و ژن و منداڵن".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، لە ئێستادا لە نێوان 500 بۆ 600 هاوڵاتیی عێراقی لەکەرتەکانی نیشتەجێبوونی شارەکە و هاوەڵەکانیان چاوەڕوانن کەهەموویان بۆ چارەسەر لەنەخۆشخانەکانی هیندستان هاتوون، بەڵام ڕاگرتنی گەشتەکانی عێراق وایکردووە لێرە گیر بخۆن.

 

عێراقییە گیرخواردووەکان داوا لەهێڵی ئاسمانیی عێراقی دەکەن دەستوبرد بکات لە گواستنەوەیان لەهندستانەوە بۆ عێراق.

 

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ماڵپەرەکەی وتووە "عێراق لەهەوڵی ئەوەدایە ڕێگە چارەیەک بگرێتە بەر بۆ بەرگرتن لەهاتنە ناوەی ئەو توخمە نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەوڵاتی هیندستان سەریهەڵداوە".


سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە، "لەئێستادا ئاراستەیەک هەیە بۆ بەکرێدانی خانووبەرە و گەیاندنی خۆراک یان یارمەتی بۆ عێراقییەکان لەهیندستان، هەروەها دانانی بەروارێک بۆ گواستنەوەیان بۆ عێراق".

 

ماوەی شەش ڕۆژە لەسەر یەک شەپۆلێکی چڕی کۆرۆنا ڕووی لە وڵاتی هیندستان کردووە و لەماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 350 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی سێ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ (دووشەممە، 26ی نیسانی 2021) تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان وتی "دۆخەکە لەو وڵاتە زۆر ترسناک ئازاربەخشە، حاڵەتەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیداری بێوێنە" .

 

هاوکات جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کرد بە گەیاندنی یارمەتی بەپەلە بۆ هیندستان لەوانە کەرەستە و پێکهاتەکانی ئۆکسجین و ڤاکسینی کۆرۆنا .