گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ لافاوی تەرزە لەبیابانی سعودیە جیهان سەرسام دەکات 

2021.04.26 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لافاوی تەرزە لەبیابانی سعودیە جیهان سەرسام دەکات 

ناس کورد-

 

کەشناسێکی سعودی گرتەى ڤیدیۆیی دیمەنێکی ناوازە و ئەفسوناوی ساتی هاتنی لافاوێکی بەخوڕی تەرزە لەبیابانێکی ئەو وڵاتە تۆماردەکات.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعودیە ( 26ی نیسانی 2021) گرتەیەکى ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە لە لایەن شبیب خربەش، کەشناسێکی دیاری ئەو وڵاتەوە تۆمارکراوە، کەتێیدا لافاوێکی چڕی تەرزە بەشێوەیەکی ناوازە و ئەفسوناوی لە دۆڵێکی بیابانی ناوچەی حائل لە وڵاتی سعودیە دەردەکەوێت کە خەریکە  دەرژێتە ناوچەکە و سپی پۆشی دەکات

 

 مێژووی گرتە ڤیدیۆییەکە دەگەرێتەوە بۆ 16ی ئەم مانگە کە تییدا کەشێکی تایبەت ودەگمەن ڕووی لەو وڵاتە کردبوو، گرتە ڤیدیۆکە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە لە ماڵپەرەکان و ئاژانسەکانی هەواڵ.