گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئێران دایک و باوکی ڕامین پەناهی سزا دا

2021.04.26 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران دایک و باوکی ڕامین پەناهی سزا دا

ناس کورد-
برایەکى ڕامین حسێن پەناهى ڕایگەیاند، ئێران بۆ ماوەى پێنج ساڵ قەدەغەى چونە دەرەوەى لەو وڵاتەى بەسەر دایک و باوکیدا سەپاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمجەد حسێن پەناهى کە ئەندامى مافى مرۆڤە لە ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "لە بەردەوامی گوشارەکانی سەر بنەماڵەم، بە حوکمی وەزارەتی ئێتلاعاتی ئێران، دایک و باوکم بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھاتنە دەرەوەیان لە ئێران لێ قەدەغە کرا و ھەروەھا پاسپۆرتەکانیان لێیان سەندەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوێنێ باوکى و دایکى چوونەتە ئۆفیسی تایبەت بە وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکان، بەڵام پێیان وتراوە بە بڕیارى ئیتڵاعات پاسپۆرتەکانیان پێنادرێتەوە.

 

قەدەغەکردنى چونە دەرەوە لە ئێران لەدایک و باوکى رامین حسێن پەناهى، دواى سێ ساڵ دێت لە لەسێدارەدانى رامین لەلایەن ئێرانەوە بەپاساوى چالاکى سیاسی، ئەوەش ناڕەزایی و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.