ناس کورد-
توێژینەوەیەکی پزیشکیی نەرویجی-ئەمەریکی ئاشکرایکرد، ژنان زیاتر دوچاری نیشانە لاوەکییەکانی کوتان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنەوە بەراورد بە پیاوان، بەهۆى ئەوەى سیستمی بەرگریی لەشی ژنان تووندتر خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە ڤایرۆسێک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمەریکی ( 26ی نیسانی 2021) بڵاویکردەوە، زانایانی نەرویج ئەوەیان ئاشکراکردووە، لە کۆی زیاتر لە پێنج هەزار و 600 ڕاپۆرت لەسەر ئەو کەسانەی کە توشی نیشانە لاوەکییەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بوونەتەوە، زیاتر لە چوار هەزار ڕاپۆرتیان تایبەت بە ژنان بووە.
هاوکات زانایانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئەمەریکا ئەوەیان ئاشکراکردووە، زیاتر لە 80%ی ئەو حاڵەتانەی کە دوچاری نیشانەی لاوەکی بوون لە ئەنجامی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا ژنان بوون.
زانایان ئەوەیان خستووتەڕوو، جیاوازی بایەلۆژی نێوان جەستەی ژنان و پیاوان یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکان، ژنان وکچان بەراورد بەپیاوان سیستمی بەرگریی لەشیان تووندتر ڕووبەڕووی هەر جۆرە ڤایرۆسێک دەبێتەوە و زیاتر هەستیاری هەیە بەرانبەر دژە تەنەکان کە لەڕێگەی ڤاکسینەکانەوە وەریدەگرن.
ئاماژەبەوەشکراوە، بەشێکی زۆر لە نیشانەکان بریتین لە هەستیاریی و توشبوون بە جەڵتەی خوێن، بەشێکی زۆری ئەو ژنانەشی کە دوچاری ئەو حاڵتە بوون لە خوار تەمەنی 60 ساڵیدا بوون.
بەگوێرەی توێژینەوەکان، ڕێژەی هۆرمۆنی تستوستیرۆن و کرۆمۆسۆمی (X) کە ڕێژەکەی لە جەستەی ژناندا بەراورد بە پیاوان جیاوازترە، ئەگەری هەیە هۆکاری دروستبوونی ئەو حاڵەتە بێت.