گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی: خۆم کاندید ناکەم بۆ هەڵبژاردنەکان و پشتگیری هیچ حزبێکیش ناکەم

2021.04.26 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: خۆم کاندید ناکەم بۆ هەڵبژاردنەکان و پشتگیری هیچ حزبێکیش ناکەم

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی نزیک لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتی کردەوە ناوبراو بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ بکات کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی بەڕێوەبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە "ناس کورد" وت (26ی نیسانی 2021)، "مستەفا کازمی لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەشداری ناکات، هەروەها هیچ یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەى یاخود کەسە نزیکەکانی لەژێر هیچ ناو و ناونیشانێک یاخود حزبێک بەشداری ناکەن، پشتیوانى هیچ حزب و لایەنێکیش ناکەن لەسەر حسابی لایەنەکانى دیکە."

 

وتیشى، "کازمى و تیمەکەى خۆیان تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنى گەل لەم قۆناغە ڕاگوزەرییە قورسەدا، ڕۆڵیان گەیاندنى وڵاتە بە کەنارى ئارام و پاراستنى لە سەرکێشى سیاسی و ئەمنى و ئاڵنگاریی ئابورى و تەندروستى و گەیشتن بە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەردى پێشوەختە کە حکومەت سەرپەرشتى بکات بۆ بەرژەوەندى هەموان نەک کێبڕکێی سیاسی".



سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، حکومەتى ئێستا دەرەنجامى قەیرانێک بووە نەک کێبڕکێی هەڵبژاردن، "سەرۆک وەزیران هەمیشە دەستێکى ئەمین دەبێت بۆ داخوازییەکانى گەل و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئازاد و پاک و دادپەروەر."



ئەوەشى خستەڕوو، گفتوگۆکانى تیمى حکومى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ئامانج لێی نزیککردنەوەى بیروبۆچوونى جیاوازەکانە، بە ئامانجى ئامادەکاریی و گەرەنتى دابینکردنى ئاسایش بۆ هەڵبژاردن.



سەرچاوەکە جەختیکردەوە، بڕیارى بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن هەر لەسەرەتاى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانەوە لەلایەن کازمییەوە دراوە، ڕوونکردنەوەکەى ئێستاش دواى زیادبوونى ئەو دەنگۆ و زانیارییە هەڵانەیە کە لەبارەى نیازى کازمى یان تیمەکەى بۆ بەشدارى هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە.