گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

کارکردن لە ڕێگای کەلار-دەربەندیخان بەهۆی بێ پارەییەوە ڕاگیرا

2021.04.26 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
کارکردن لە ڕێگای کەلار-دەربەندیخان بەهۆی بێ پارەییەوە ڕاگیرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان ڕاگرتنى کارکردنى لەقۆناغی دووەمی ڕێگای کەلار-دەربەندیخان ڕاگەیاند، بەهۆى "خەرجنەکردنی پارەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە (26ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ساڵ و نیوێکە ھیچ برە پارەو تەمویلێک بۆ پڕۆژەکە خەرج نەکراوە و جێبەجێکردنى قۆناغى دووەمى ڕادەگیرێت.



ڕوونیشیکردەوە لەئێستادا 53%‏ی پڕۆژەکە تەواو بووە، بەڵام بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی تەرخانکراو کارکردن لە پڕۆژەکە زۆر بە سستی بەرێوەدەچێت.



بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان باسى لەوەشکرد، لەڕێگەی خۆیان و ئیدارەی گەرمیانەوە داوای چارەسەرکردنی بەپەلەیان کردووە و ھەشتا ملیار دینار بۆ کۆی پڕۆژەکە داواکراوە.

me_ga.php?id=3454