گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’سێ هۆکار’’ بۆ گڕگڕتنى نەخۆشخانەکەى بەغدا ئاشکراکرا

2021.04.26 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ هۆکار’’ بۆ گڕگڕتنى نەخۆشخانەکەى بەغدا ئاشکراکرا

ناس کورد-
لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق هۆکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدای گەڕاندەوە بۆ کەمتەرخەمی، نەبوونی سیستمی ئاگرکوژینەوە و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی ئاگرکەوتنەوە و جەنجاڵی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق (26ی نیسانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو خستەڕوو و ئاشکرایکرد، "کەمتەرخەمی و خراپ بەڕێوەبەردنی نەخۆشخانەکە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بوون".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، باڵەخانەی نەخۆشخانەکە کۆنە و بەهیچ شێوەیەک لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا نۆژەن نەکراوەتەوە، بۆیە سیستمی ئاگرکوژێنەوە و سیستمی هەستیاری بۆ ئاگادارکردنەوە لەبوونی ئاگری تێیدایە نییە و بەهیچ شێوەیەکیش لە ماوەی ڕابردوودا بەدواداچوونی بۆنەکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانییەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکە، کەمتەرخەمییەکی ڕوون و ئاشکرا لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکە و پاسەوانانی نەخۆشخانەکەوە کراوە، بەجۆرێک ڕێگەیانداوە ژمارەیەک زۆر زیاتر لەئاستی خۆی کەسوکاری نەخۆشەکان سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن و لەناو قاوش و ڕێرەوەکاندا بمێننەوە، کە ئەوەش وایکردووە ژمارەی قوربانییەکان زیاتربکات.



ئەوەشخراوەتەڕوو، "کارگێری نەخۆشخانە ڕێگەیان داوە یاوەری نەخۆشەکان ئاگر لە نزیک بوتڵی ئۆکسجینەکان هەڵبکەن بەمەبەستی چێشتلێنان کە ئەوەش وایکردووە یەکێک لەبوتڵی ئۆکسجینەکان بتەقێتەوە".


ڕاپۆرتەکە ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە "حکومەت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هیچ بڕە بودجەیەکی بۆ نەخۆشخانەکە تەرخان نەکردووە و هیچ پلەیەکی وەزیفیشی بۆ تەرخاننەکردووە بەتاییەتی دامەزراندنی کارگوزارو یارمەتیدەری نەخۆش".


درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەمەی ڕابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری بەغدا کەوتەوە و و بەپێی دواین ئامار 90 کەس گیانیانلەدەستداوەو و زیاتر لە 120 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.